Back

دوو سیمیناری زانستی لە پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان پێشکەشکران

دەربارەی شەپۆلی نوێی کۆرۆنا و ھەروەھا چۆنێتی خۆپاراستن لە پەستانی خوێن بەپێی بەرنامە خۆراکییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢/١/١٦ دوو سیمیناری زانستی لە پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەچوون. سیمیناری یەکەم لەلایەن م.صباح شریف مامۆستا لەبەشی پەرستاری پەیمانگا، بەناونیشانی (ئاڵانگەرییەکانی کۆرۆنا ڤایروس ) پێشکەشکرا کە تێیدا باسی لە ئامارەکانی توشبوون و کاریگەرییەکانی بەکارھێنانی پێکوتە لە عێراق و جیھان کرد لەگەڵ دەرکەوتنی شێوازی نوێی ئۆمیکرۆن و کاریگەرییەکانی و چۆنێتی خۆپارێزی لەم شەپۆلە نوێیەی کۆرۆنا. لە سیمیناری دووەمدا د.ھەڵگورد علی مامۆستا لە بەشی پەرستاری بەناونیشانی (چارەسەری خۆراکی بۆ پەستانی خوێن) باسی ئەو خۆراکانەی کرد کە کاریگەرییان دەبێت لەسەر بەرزبوونەوە و دابەزینی پەستانی خوێن و ھەروەھا چۆنێتی خۆپاراستن لە پەستانی خوێن بەپێی بەرنامە خۆراکییەکان. ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیماگاکە ئامادەی هەردوو سیمینارەکە بوون.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile