توێژینه‌وه‌ی سێ مامۆستای زانكۆ له‌سه‌ر هۆكارو ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئاگر له پارێزگای سلێمانیدا بڵاوكرایه‌وه
له چوارچێوه‌ی كاروچالاكییه زامستییهكانی مامۆستایانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، توێژینەوەیەکی زانستی بە ناونیشانی Mapping Forest-Fire Potentiality Using Remote Sensing and GIS, Case Study: Kurdistan Region-Iraq. وەکو چابتەرێک لە کتیبی Environmental Remote Sensing and GIS in Iraq بڵاوكرایه‌وه کە دەزگای Springer بڵاوی کردوەتەوە لە ووڵاتی سویسرا . توێژینه‌وه زانستییه‌كه لایەن (پ.ی.د. سالم نعمت عزیز و م. ی. ارج محمد امین و م.ی. عمران حسن احمد) ئاماده‌كراوه.
توێژینەوەکە لێکۆڵینەوەیە دەربارەی ھۆکارو دەرئەنجام و ڕێژەی ئاگر کەوتنەوە لەپارێزگای سلێمانی و قەزاو ناحییەکانی و گونده‌كانی دەوروبەری ، ھەروەھا ڕێژه‌ی ناوچە سەوزاییەکانی سەربە ئیدارەی پارێزگای سلێمانی.
ئه‌مه‌ش به‌یه‌كێك له توێژینه‌وه مه‌یدانییه گرنگه‌كان ئه‌ژمار ده‌كرێت كه‌له‌سه‌ر سروشتی ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.