Back

سیمینارێک بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەم سازدرا

بەئامانجی ڕونکردنەوەو شیکردنەوەی هەموو ئەو هەنگاوانەی لەپێش خوێندکارانی تازە وەرگیراوی پەیمانگای تەکنیکی دوکانەوەیەو پیشاندانی ڕێگای ڕاست و سەرکەوتنیان لەو پرۆسەیەدا،  ئەمڕۆ چوارشەمە 13ی کانونی دووەمی 2022 بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بەئامادەبوونی د.کاوە رەزا راگری پەیمانگای تەکنیکی دوکان و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی پەیمانگا،سیمینارێکیان بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەیانیان و ئێواران لە هۆڵی کۆنفراسی پەیمانگای تەکنیکی دوکان ڕێکخست، لەسیمینارەکەدا ڕاگری پەیمانگاو سەرۆکی بەشەزانستیەکان باسی یاساو رێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و یاسای رێکاری خوێندکاران و سیستەمەکانی تاقیکردنەوەو شێوازی مامەڵە کردنی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم لە گەڵ ژینگەی نوێی خوێندن بۆ خوێندکاران رونکردەوە، بەرچاو روونی تەواو درایە خوێندکاران لە سەر شێوازی خوێندن لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە گشتی و پەیمانگای تەکنیکی دوکان بە تایبەتی. هەر لەو سیمینارەدا هانی خوێندکاران درا بۆ خستنەڕوی توانا شاراوەکانیان و بەشداری کردن لە چالاکی زانستی و ئەدەبی و هونەری وەرزشی لە سەر ئاستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile