Back

هەڵمەتێکی خاوێنکردنەوە لە کۆلێجی تەکنیکی کەلار ئەنجامدرا

بۆ ڕاگرتنی ژینگەیەکی پاک و تەندروست و ڕەخساندنی کەشکی لەبارو گونجاو بۆ مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەران، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢-١-٢٠٢٢ بەبەشداری ڕاگرایەتی کۆلێجی تەکنیکی کەلارو مامۆستایان و خوێندکارانی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی بەردەم بینای راگرایەتی و بەشەکان و بەشێک لە باخچەکانی کۆلێجیان ئەنجامدا. پ.ی.د. چیا محمد حسن ڕاگری کۆلێج لەووتەیەکدا دەستخۆشی لەو خوێندکارە دڵسۆزانە کرد کە هەستاون بەڕێکخستنی هەڵمەتەکە و داوای لەخوێندکاران کرد کە پێوستە بەهەموومان پاکوخاوێنی ڕابگرین و بەماڵی دووەمی خۆمانی بزانین و پارێزگاری لێبکەین تا ژینگەیەکی پاک بڕەخسێنین.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile