هەواڵ و چالاکی

سیمینارێکی زانستی لەسەر هۆشیاری تەندروستی بەڕێوەچوو

بەمەبەستی زیادکردنی هۆشیاری گشتی و تەندروستی لای خوێندکاران و بەئاگاییان لە بواری تەندروستیدا ، سیمینارێکی زانستی  بۆ خوێندکارانی کۆلێجی زانستە پراکتیکییەکانی هەڵەبجە بەڕێوەچوو. ئەمرۆ چوار شەممە بەرواری١٢ــ١ــ٢٠٢٢ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی /کۆلێجی تەکنیکی زانستەپڕاکتیکیەکانی هەڵەبجە بەهاوکاری گروپی نۆڵێج بۆ چالاکییەکانی کۆلێج،  سیمینارێکی زانستییان بەناونیشانی نەخۆشی ” مەمک “و (شێرپەنجەی مەمک ) بۆ ژمارەیەک لە مامۆستایان و خویندکارانی کۆلێجی زانستە پراکتیکییەکانی هەڵەبجە بۆ ( د. ئەژین حمە تۆفیق) بەڕێوەچوو . ئامادەبووان و خوێندکاران ئەنجامدان و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری تەندروستیان بەگرنگ زانی بەتایبەت لەم ساڵانەی دواییدا کە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە ڕوو لەهەڵکشانە. هیوایان خواست ئەم جۆرە چالاکییانە بەردەوامیان هەبێت.

[learn_press_profile]

زیاتر ببینە
Back to top button