Back

وۆرکشۆپێکی زانستی لەسەر فریاگوزاری خێرا بەڕێوەچوو

لەدرێژەی چالاکییە زانستییەکان و گەیاندنی زانستی نوێ، ئەمڕۆ سێشەممە(2022/1/11) بەئامەدەبونی پ.ی.د.کاوە ڕەزا ،ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی دوکان سەربەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، لە لایەن هۆبەی دڵنیایی جۆری پەیمانگای تەکنیکی دوکان بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، وۆرکشۆپێکی زانستی بۆ مامۆستای یاریدەدەر(پەیمان عثمان سعید) لەسەر فریاکەوتنی خێرا بۆمامۆستایان وفەرمانبەران وخوێندکاران پێشکەشکرا. لە وۆرکشۆپەکەدا ڕێگاکانی فریاگوزاری خێرا بە ووردی شیکرایەوە کە پێویستە هەموو کەسێک ئەو ڕێنماییانە بزانێت تا لەکاتی ڕووداوەکاندا بەکەمترین زیان ڕزگارببن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile