وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی “دەرفەتەکانی سکۆلەرشیپی خوێندن و توێژینەوە” بەڕێوەچوو
لەدرێژەی کارو چالاکییەکانیاندا، لە بەرواری٩/١/۲٠۲٢ دا، وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی هاوبەشی سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ڕێکخراوی کەلەپووری کولتووری و تۆڕی نەهرەین بە ناونیشانی “دەرفەتەکانی سکۆلەرشیپی خوێندن و توێژینەوە لە تۆڕی نەهرەین و پەیمانگای بەڕیتانی بۆ دیراساتی عێراقی” لەلایەن د. ڕۆژین کەمال محمد ئەمین– ەوە. دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری سەنتەری دی سی ئێچ و هاوبەڕێوەبەری تۆڕی نەهرەین لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و سکرتێری ڕێکخراوی ڕەشیدی نێودەوڵەتی، بەئۆنلاین پێشکەشکرا. لە وۆرکشۆپەکەدا 318 بهشداربوو لە كۆی 45 زانكۆ و پهیمانگا وڕێکخراو و دهزگای حکومی و نا حکومی له 6 وڵاتی (عێراق، نەمسا، جەزائیر، هیندستان، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەڵمانیا) و لە ناوخۆی عێراقیشدا لە کۆی 15 شاروشارۆچکە(سلێمانی،کەرکوک،هەولێر،دهۆک،هەڵەبجە،نەجەف،بابل،کۆیە،زاخۆ،دەربەندیخان،کەلار،تەقتەق، خانەقین، چەمچەماڵ، زەڕایەن)ئامادەبوون.
* پڕۆژەی تۆڕی نەهرەین، کە بنکەکەی لە زانکۆی کۆلێژی لەندەنە (یو سی ئێڵ) ، پڕۆژەیەکی هاوبەشی زانکۆکانی یوسی ئێڵ و ئۆکسفۆردی بەڕیتانی و زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و رێکخراوی کەلەپووری کولتووری و زانکۆی قادسیەیە. کە کاردەکات بۆ پەرەپێدان و گەشەکردنی بەردەوامی مێژوو و کەلەپووری کولتووری لە عێراق، پڕۆژەکە سپۆنسەر دەکرێت لەلایەن بەخشەرێکی بەخشندە و بەردەوامە لە کارەکانی بۆ ماوەی ١٠ ساڵی داهاتوو.