Back

بەڕێوەچوونی دوو سیمیناری زانستی لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ

لە درێژەی کارەکانی لێـژنەی دڵنیایی جۆریی و زانستخوازی بەردەوام لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری لەسەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی ٢٠٢٢/١/١١، دوو سیمیناری زانستی بەم شێوازی خوارەوە لە لەهۆڵی م.عوسمان لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ  بەڕێوەچوو. لە بەشی یەکەمدا “م.ئیبراهیم مەجید فەرەج”، مامۆستا لە بەشی کشتوکاڵی داپۆشراو باسێکی لەسەر ” مشاكل و حلول تربية النحل في اقليم كوردستان العراق ” پێشکەشکرد. لە بەشی دووەهەمیشدا “د.بڵند ئەحمەد رەسووڵ “، مامۆستا لە بەشی کارگێڕی ئەلکترۆنی، بابەتێکی لەسەر “الالية القانونية لاحالة موظف الخدمة الجامعية على التقاعد ” خستەڕوو. ئەم سیمینارانە بە ئامادەبوونی بەشێکی بەرچاو لە مامۆستایانی پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بەرێوەچوو و تێیدا مامۆستایان بە بەشداری کردنیان سیمینارەکەیان دەوڵەمەند کرد.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile