هەواڵ و چالاکی

بەڕێوەچوونی سیمیناری زانستی خوێندکارانی به‌شی کشتوکاڵی داپۆشراو

به‌ ئامانجی ڕاهێنانی خوێندكاران و به‌شداریپێكردنیان له‌ وانه‌ تیۆرییه‌كان و لە چوارچێوەی چالاکییە زانستییەکانی خوێندکاران لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ به‌ هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و چالاكییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، ئەمڕۆ سێشەممە 11 ی كانونی دووه‌می 2022، سیمیناری زانستی ژماره‌یه‌ك له‌خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی کشتوکاڵی داپۆشراو بەرێوەچوو.
ئەم سیمینارە کە پەیوەست بوو بە وانەی پراکتیکی “بنچینەکانی زانستی خاک” م.جەبار جەلال فەقێ سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.

[learn_press_profile]

زیاتر ببینە
Back to top button