مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی بووە ئەندامی لیژنەی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لە ووڵاتی چین
لە بەردەوامی چالاکیە نێودەوڵەتیەکانیدا، لە ماوەی پێشوودا د. ڕۆژین کەمال محمدامین، مامۆستای زانکۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی و بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی لەلایەن ڕێکخەرانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی شاری زیرەک و گریدی زیرەکەوە بانگهێشتکرا بۆ بوون بە ئەندام لە لیژنەی تەکنیکی کۆنفرانسەکە له ووڵاتی چین. جگە لەو ڕۆڵەی، د. ڕۆژین پێداچوونەوەی بۆ توێژینەوەیەکی پێشکەشکراو بە کۆنفرانسەکە کرد.
شایەنی باسە کۆنفرانسەکە لە 19 بۆ 21 ی 2021/11 لە شاری هانگژو لەووڵاتی چین بەڕێوەچوو. زانیاری زیاتر دەربارەی کۆنفرانسەکە لەم لینکەدایە:
https://www.icscsg.org/com.html