Back

وۆركشۆپێكی فره‌پسپۆری له‌ کۆلێجی زانستەپڕاکتیکیەکانی هەڵەبجە به‌ڕێوه‌چوو

له‌ درێژه‌ی كارو چالاكییه‌ زانستییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌ڕێوه‌چوونی وۆركشۆپی زانستی،
ڕۆژی دوو شەممە  10 ی كانونی دووه‌می 2022 کاتژمێر : 10سەرلەبەیانی له‌زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی /کۆلێجی تەکنیکی زانستەپڕاکتیکیەکانی هەڵەبجە بەشی کارگێڕی پڕۆژە کشتوکاڵیەکان بەهاوکاری بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری پەیمانگای تەکنیکی ھەڵەبجە ، هەستان بە ئه‌نجامدانی وۆرکشۆپێک بەناونیشانی “How to write and publish an academic research paper ” بۆ م. صلاح عبداللە.
بابه‌تی ۆورکشۆپە سرووشتێکی فرەپسپۆڕی هەیە و هەمووان دەتوانن سودی لێببینن ، بەتایبەت سوودی بۆ ئەو کەسانە دەبێت کە لە بواری توێژینەوەی زانستی کاردەکەن.
له‌ وۆركشۆپه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان و توێژه‌ران ئاماده‌بوون.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile