سیمینارێک لەسەر دڵنیایی جۆری پێشکەشکرا
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢ بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە مامۆستایانی کۆلێجی تەکنیکی کەلار، سیمینارێک لەلایەن (پ.ی.د.کوردستان حمید محمد) بەناونیشانی (ڕێنمایی و ئەژمارکردنی خاڵەکانی دڵنیایی جۆری (بەشی یەکەم) ) پێشکەشکرا.
لەسیمینارەکەدا تیشکخرایەسەر وردەکارییەکانی بەشداربوون لە سیمینار و ورۆکشوپ و کۆنفرانس و سیمپۆزیۆم و چۆنیەتی ئەژمارکردنی خاڵەکان و مەرج و رێنماییەکانی بەشداربوون هەروەها کاریگەرییەکانی لەسەر هەگبەی مامۆستا لەڕووە زانستییەکەوە باسی لێوەکرا.
سمینارەکە بەشی یەکەم بوو لە هەفتەی داهاتوودا بەشی دووەمی پێشکەش دەکرێت.