Back

سوپاس و ڕێزلێنان بەخشرایە ژمارەیەک لە مامۆستایانی کۆلێجی تەکنیکی کەلار

لەبەرامبەر بڵاوبوونەوەی چەند توێژینەوەیەکیان لە گۆڤاری ئاستبەرزی نێودەڵەتیدا، سوپاس و رێزلێنانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەخشرایە ژمارەیەک لە مامۆستایانی کۆلێجی تەکنیکی کەلار. سەرلەبەیانی ئەمرۆ دووشەممە ١٠-١-٢٠٢٢ ڕاگرایەتی کۆلێجی تەکنیکی کەلار، بە نوێنەرایەتی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سوپاس و رێزلێنانی سەرۆکایەتی زانکۆی بەخشییە ژمارەیەک لە مامۆستایانی کۆلێج، ئەو توێژینەوانەی کە ئەو مامۆستایانە لە ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١) ئەنجامیانداوە بەپێی مەرج و پێوەرەکانی ڕیزبەندی نیشتمانی زانکۆکان، سوودیان گەیاندووە بە بەرزکردنەوەی رانکی زانکۆمان و خزمەتی گەورەیان بە زانکۆ گەیاندووە. سەرۆکایەتی زانکۆ و راگرایەتی کۆلێج پیرۆزبایی لە مامۆستایان دەکەین کە بەردوام لە هەوڵی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیدان و هیوای بەردەوامبوونیان بۆ دەخوازن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile