نۆژەنکردنەوەی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆ بەردەوامە
لە چوارچێوەی کاری نۆژەنکردنەوەی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەسەر داهاتی زانکۆ و هەروەها بەبڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی لەسەر بودجەی ئیدارەی گشتی و مەکتەبی دارایی ( ی.ن.ک)، دەستکراوە بە نۆژەنکردنەوەی بینای بەشەناوخۆییەکان.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٩/ ١ / ٢٠٢٢ چەند بەشێکی تری کارەکان لە پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ به ئەنجام گەیشتن، کارەکانیش بەردەوامی دەبێت تا دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی خوێندکاران.