Back

وۆرکشۆپێکی زانستی بۆ ئەلیکترۆنی کردنی نوسراوەکانی هاتوو ڕۆشتوو بەڕێوەچوو

بەمەبەستی ڕونکردنەوەی گۆڕانکارییەکان لە نوسراوی هاتوو ڕۆشتوو بەئەلیکترۆنیکردنیان و کەمکردنەوەی ڕۆتین، رۆژی (٢٠٢٢/١/٥) لە کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی چوارچرا، وۆرکشۆپێکی زانستی بۆ سەرجەم بەرپرسی هۆبەکان و بەشێک لە فەرمانبەرانی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی رێکخرا.
وۆرکشۆپەکەش بە سەرپەرشتی (م.علی واحد) و لە لایەن (م.یاسین)ەوە وترایەوە کە تایبەت بوو بە بەئەلیکترۆنی کردنی سەرجەم کاروبارەکانی ناو کۆلێج و بەستنەوەیان بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەرۆکایەتی زانکۆوە، کە تیایدا ئامادەبووان ئاشناکران بە چۆنێتی بەکارهێنانی سیستمەکەو رایی کردنی مامەڵەکان بە ئەلیکترۆنی.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile