Back

بەرێوەچوونی دوو سیمیناری زانستی لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ

لە درێژەی کارەکانی لیژنەی دڵنیایی جۆریی و زانستخوازی بەردەوام لەسەرۆکایەتی زانکۆ و پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٥/١/٢٠٢٢، دوو سیمینارێکی زانستی بەرێوەچوو. سیمیناری یەکەم باسێک بوو لەسەر “طبقة الاوزون” کە لە لایەن مامۆستا “ناسک محەممەد فەرەج”، پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە بەشی کشتوکاڵی داپۆشراو پێشکەش کرا. لە بەشی دووەمیشدا، مامۆستا ” ناسح محەممەد نەجیب”، لە بەشی کارگێڕی ئەلیکترۆنی، لەسەر ” رۆڵی کارسازی دیجیتاڵی لە قەیرانی سەردەمی کۆڤید١٩” بابەتێکی پێشکەش کرد. ئەم سیمینارانە لە هۆڵی مامۆستا عوسمان لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بەرێوەچوو و تێیدا ژمارەیەک لە مامۆستایان بە بەشداریان کردو سیمینارەکەیان دەوڵەمەند کرد.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile