Back

خوێندكارانی بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و بازاڕگەری گەشتێکی زانستییان ئەنجامدا

خوێندكارانی بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و بازاڕگەری پەیمانگای تەکنیکی دوکان سەربەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی‎ (کۆمپانیای سولی میدیا و کەناڵی ئێن ئار تی) بەسەردەكەنەوە بەئامانجی زیاتر قاڵبوونەوەو شارەزایی لەوانە تیۆرییەكانی ڕیکلام و کارگێری پەیوەندییەگشتییەکان، رۆژی سێشەممە (4ی کانوونی دووەمی٢٠٢٢) خوێندكارانی قۆناغی دووەمی بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و بازاڕگەری لەپەیمانگای تەكنیكیی دوكان گەشتێكی زانستییان بۆ هەریەك لە کۆمپانیای سولی میدیا وکەناڵی ئێن ئار تی ئەنجامدا. لەمیانی ئەو گەشتە زانستییەدا، ستافی سولی میدیا باس لە پوختەیەک لە مێژووی کۆمپانیای سولی میدیا و خزمەتگوزارییەکانی و چۆنیەتی بەرھەمھێنانی ڕیکلامی پرۆفیشناڵ و نیشاندانی چەندین نموونەی ریکلام لەبوارە جۆراوجۆرەکان وەک ریکلامی سیاسی و گەشتوگوزاری و بازرگانی. هاوكات شێوازی ریكلامكردن و چۆنیەتی بازاڕسازی و دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵ کۆمپانیا و بەرھەمھێنەران بۆ خوێندكاران روونكرایەوە. لەپاشنیوەڕۆی هەمان ڕۆژدا، بەرپرسانی کەناڵی ئێن ئار تی پێشوازیان لەخوێندكارانی قۆناغی دووەمی بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و بازاڕگەری لەپەیمانگای تەكنیكیی دوكان كرد. بەرپرسانی ئەو کەناڵەش، بەشە جیاوازەكانی رادیۆ و تەلەڤزیۆنەكانی ئێن ئارتی و ئێن ئارتی2و ئێن ئارتی3ی مناڵان و شێوازی ئیشكردنیان و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی کارگێری پەیوەندییەگشتییەکانی ئەو کەناڵە خستەڕوو. هاوكات ستۆدیۆی چەند بەرنامەیەك و ژووری هەواڵی كەناڵی ئێن ئار تی بەخوێندكاران ناسێنرا گەشتەکەش بە سەرپەرشتیی هەریەك لە (م.ھەرمن شێرکۆ نصرالدین )سەرۆکی بەشی پەیوەندییەگشتییەکان و بازاڕگەری و (م.ئاراس علی عبدالرحمان) بڕیاردەری بەش و مامۆستایانی بەشەکە.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile