Back

كاركردن و نۆژەنکردنەوەکان لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی به‌رده‌وامه‌

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٣-٢-٢٠٢٢ پرۆفیسۆر د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سەردانی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری کرد و لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.عطاء شێخ کریم ڕاگری کۆلێج و ژمارەیەک لە فەرمانبەران و مامۆستایان پێشوازی لێکرا. لە سەردانەکەدا سەرۆکی زانکۆ هۆبەی تۆمارگەی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاریی بەسەرکردەوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین پێداویستی لەسەر داهاتی زانکۆ بۆ دابینکراوە، وە لە وتەیەکدا بۆ فەرمانبەران و لێپرسراوی هۆبەی تۆمارگە، پرۆفیسۆر د.ئالان فەرەیدون رۆڵ و گرنگی تۆمارگەی دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە بەشێکی زۆر لە کارەفەرمییەکانی وەرگرتن و جێبەجێکردنی مامەڵەی خوێندکاران دەکەوێتە سەرشانی هۆبەکە بۆیە هەمیشە بە ماندوبوون و ئەرکەکانیان دەزانین و هەوڵدەدەین سەرجەم پێداویستییەکانتان لەسەر داهاتی زانکۆ بۆ دابین بکەین. لەبەرامبەردا لێپرسراو و فەرمانبەرانی هۆبەکە زۆر سوپاسی سەرۆکی زانکۆ و هەوڵ و ماندوبوونەکانی راگری کۆلێجیان کرد. شایانی باسە دوای کۆبوونەوە و بڕیارەکانی سەرۆکایەتی و ئه‌نجومه‌نی زانكۆ  بۆ چارەسەرکردنی كه‌موكوڕییه‌كان و دابینكردنی كه‌شێكی گونجاو بۆ خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەران، نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان لە سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاکانی سەر بە زانکۆ بەردەوامی هەیە.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile