Back

سەرۆکی زانکۆ: دڵسۆزی فەرمانبەرانمان بەرزدەنرخێنین

بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینیەوە، پرۆفیسۆر د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی بەسەرکردەوەو پیرۆزبایی ساڵی نوێی لە فەرمانبەران کردو رایگەیاند: فەرمانبەرانمان جێگای شانازین و بەوپەڕی دڵسۆزییەوە کارەکانیان جێبەجێ دەکەن. سەرۆکی زانکۆ سوپاسی فەرمانبەرانی زانکۆی کرد کە لە ساڵی رابردوودا بەوپەڕی تواناوە مامەڵەی خوێندکاران و هاوڵاتیانیان راپەڕاندووە و رۆڵی بەرچاویان هەبووە لە خزمەتکردنی خوێندکاران و زانکۆکەیاندا، بۆیە داوای لێکردن هەر بەو خەمخۆری و دڵسۆزییەوە پلان و بەرنامەکانی ساڵی نوێ پەیڕەوبکەن و ببنە نموونیەکی پێشەنگ بۆ زانکۆکانی دیکەش. پ.د.ئالان فەرەیدون لەنزیکەوە گوێبستی سەرنج و پێشنیارەکانی فەرمانبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ بوو رایگەیاند کە هەوڵدەدەن لەسەر داهاتی زانکۆ پێشنیار و کەموکورتییەکان چارەسەر بکەن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile