Back

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، ساڵی نوێ ده‌كاته‌ ساڵی خزمه‌تكردنی خوێندكاران

به‌بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی زایینی و سه‌ره‌تای ساڵی 2022 ، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: هاونیشتمانیانی ئازیز مامۆستایان .. خوێندكاران .. فه‌رمانبه‌رانی خۆشه‌ویست به‌بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی زایتییه‌وه‌، به‌ناوی سه‌رۆك و ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه‌وه‌ پڕبه‌دڵ پیرۆزباییتان ئاراسته‌ ده‌كه‌ین و هیواخوازین ساڵی 2022 ساڵی به‌دیهاتنی خه‌ونی گه‌له‌كه‌مان بێت. ئێمه‌ له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هه‌موو هه‌وڵێكمان ده‌خه‌ینه‌ گه‌ڕ تا ساڵی نوێ بكه‌ینه‌ ده‌رفه‌ت بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی خوێندكاران و پرۆسه‌ی خوێندن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی زانكۆكه‌مان. دووباره‌ ساڵی نوێ له‌گشت لایه‌ك پیرۆز ده‌كه‌ین.   به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و چالاكییه‌كان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی 2021/12/31
This shortcode LP Profile only use on the page Profile