كاركردن و چاكسازی له به‌شه ناوخۆییه‌كان به‌رده‌وامه
به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بۆ خوێندكاران و پرۆسه‌ی خوێندن له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی زانكۆ‌و به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی زانكۆ كاركردن له ئه‌نجامدانی گۆڕانكارییه‌كان و چاككردنی كه‌موكوڕییه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه.
له‌سۆنگه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی و دابینكردنی كه‌شێكی گونجاو بۆ خوێندكارانی به‌شه ناوخۆییه‌كان له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كه سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگانی ناوشاری سلێمانی و ده‌ره‌وه‌ی شار ده‌گرێته‌وه هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوان به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، ئه‌ویش له‌پاش كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ هات و به‌سوپاسیشه‌وه به‌بڕیاری پاڤڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و له‌سه‌ر ئه‌ركی ئیداره‌ی گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌شێك له كه‌موكوڕییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و به‌شه‌كه‌ی تریشی له‌سه‌ر بودجه‌و داهاتی زانكۆ كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
شایانی باسه له‌هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ست بۆ چاككردنی كه‌موكوڕییه‌كان براوه وه‌ك چاككردنی( سیستمی گه‌رمی ساردی، سیستمی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆكان، هۆڵه‌كانی خوێندن، دابینكردنی سوته‌مه‌نی و كاره‌با ی به‌رده‌وام، دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ناو به‌شه ناوخۆییه‌كان وه‌ك سه‌لاجه‌و غساله‌و ته‌باخ و ڕاخه‌رو زۆپا …….) .