ئه‌نجامه‌كانی خولی چواره‌می فێركاری زمانی ئینگلیزی راگه‌یه‌ندرا
فێرخوازان ده‌توانن ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی چواره‌می فێركاری زمانی ئینگلیزی وه‌ربگرنه‌وه.
ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی چواره‌می فێركاری زمانی ئینگلیزی كه‌له سەنتەری نێوده‌وڵه‌تی زامانی ئینگلیزی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ئه‌نجامیانداوه ، له سێ ڕۆژی پێشوودا واته له رۆژانی 27 و 28 و 29 ی 12ی 2021 ئه‌نجامیانداوه ڕاگه‌یه‌ندرا، به‌شداربووان ده‌توانن له‌سایتی زانكۆ‌و په‌یجی سه‌نته‌ری زمانی ئینگلیزییه‌وه ئه‌نجامه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه،
ئه‌م ناوانە ته‌نها ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و فێرخوازانه‌یه كه له‌سه‌نته‌ری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی زانكۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پسوله‌یان بڕیوه‌و وانه‌كانیان خوێندوه.
هەر بەڕێزێک تانه‌ی هه‌یه لە ئەنجامەکان دەتوانێت ڕۆژی یەکشەمه و دووشەمه ٢ و ٣ی /١/ ٢٠٢٢ سەردانی سەنتەری نێوده‌وڵه‌تی زامانی ئینگلیزی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بکات بەمەبەستی پێشکەشکردنی گازاندە.