Back

سه‌ره‌ڕای پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ، كۆمه‌ڵێك مامۆستا خۆبه‌خشانه‌ خزمه‌تی په‌یمانگاكه‌یان ده‌كه‌ن

سه‌ره‌ڕای پشوی سه‌ری ساڵی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ، كۆمه‌ڵێك مامۆستا خۆبه‌خشانه‌و له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان هه‌ستاون به‌ بۆیاخكردنه‌وه‌ی دوو هۆڵی خوێندن له‌ په‌یمانگای زانستی كۆمپیوته‌ر. بۆ ده‌ربڕینی دڵسۆزی و خۆشه‌ویستییان بۆ ئه‌و جێگایه‌ی پێی ده‌وترێت ماڵی دووه‌م ، مامۆستایان ( علی محمد، ئاوات محمود،ریژه‌ن ستار، ریبین علی، ریبوار خالد، ئه‌ریڤان عوسمان، هاوژین محمد، رۆژگار عباس، مها صباح) وه‌ك هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارێتی و له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان خۆبه‌خشانه‌ دوو هۆڵی خوێندنی په‌یمانگای زانستی كۆمپیوته‌ر له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆیاخ ده‌كه‌نه‌وه‌. سه‌رۆكی زانكوی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سوپاسی هه‌وڵ و ماندوبونی ئه‌و مامۆستا ئازیزانه‌ ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازێت.  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile