
کاری نۆژەنکردنەوەی بەشەناوخۆییەکان بەردەوامە
لە چوارچێوەی کاری نۆژەنکردنەوەی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی پولیتەکنیکی سلێمانی و پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ لەسەر داهاتی زانکۆ و هەروەها بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی و ئیدارەی گشتی، ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠٢١/١٢/٢٦ نۆژەنکردنەوەی بینای بەشەناوخۆی پەیمانگاکە بەردەوامە و کاری تێدا دەکرێت.
کارەکانی نۆژەنکردنەوە بەردەوامی دەبێت تاکو چارەسەرکردنی سەرجەم گرفتەکان کە خۆی دەبینێتەوە لە گۆڕینی دەرگا و پەنجەرە و چارەسەرکردنی سیستمی ئاو و هەوای گەرم و چیلەر و بۆیلەر و گۆڕینی فانکوێلی هەوای گەرم و گۆڕینی غازی چێشتخانەکان بە سیستمی مەرکەزی و دایبنکردنی تانکی تایبەت بە گازی بێرنەر و تانکی تایبەت بە غاز و چاککردن و چارەسەرکردنی سەرجەم کاشی شکاو و خراپ بوو هەروەها بۆیاغکردنەوەی دیوار و گوڕینی دەستشۆر و خەڵاتی مەتبەخ و خەڵاتی حەمام.
لەگەڵ دابینکردنی پێداوستی ژوور و مەتبەخەکان کە خۆی لە سەلاجە و جلشۆر و کورس و مێزی نانخواردن و سیسەمی خەوتن و فانکویلی و موکێتی ژوورەکان چەندین پێداویستی تر.