لە کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کەمپینێک لەژێر ناونیشانی (پەڕتووک، ئایندە، بنیادنانەوە) بەمەبەستی کۆمەککردنی کتێبخانەی پیرەمەگروون بەڕێوەچوو،.
کەمپینەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بوو کە تێیدا سەدان کتێب و سەرچاوە کۆکرانەوە و مامۆستایان و خوێندکاران بەشدارییەکی بەرچاویان هەبوو.
لەوچواچێوەیەشدا پرۆفیسۆر د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (٢٠٠) کتێبی بەخشی بە کەمپینەکە و سوپاسی خوێندکارانی کرد کە نموونەیەکی وەفا و ئەمەکدارییان نیشاندا بۆ کتێبخانە و دەوڵەمەندکردنی ئاستی زانیاری و هۆشیارکردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگەکەمان.
[learn_press_profile]
