
هەڵمەتی کوتان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بەرێوەچوو
پاڵپشت بە بڕیاری وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا لە سەرجەم فەرمانگەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لەسەر داوای راگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی بەکرجۆ سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی 2021/12/22، لیژنەیەکی تەندروستی بەمەبەستی کوتانی ڤاکسینی کۆرۆنا سەردانی پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆیان کرد.
ئەم لیژنەیە کە دوابەدوای داواکاری راگرایەتی پەیمانگا لە ناوەندە تەندروستییەکان لە لایەن “مەڵبەندی تەندروستی خۆپارێزی سلێمانی” دابین کرابوو، بە هاوکاری هۆبەی تەندروستی و سەلامەتی، کوتانی ڤاکسینی کۆرۆنایان بۆ فەرمانبەران و خوێندکاران و مامۆستایان ئەنجام دا.
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سوپاسی “مەڵبەندی تەندروستی خۆپارێزی سلێمانی” دەکات بۆ هەوڵ و ماندوبونیان و بەدەمەوەهاتنی داواکاری بۆ پێدانی ژەمە ڤاکسینەکان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا.