Back

وۆرکشۆپێک لەسەر فریاگوزاری سەرەتایی لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو

بەمەبەستی پێدانی زانست و زانیاری نوێ لەسەر فریاگوزاری سەرەتایی بە خوێندکاران ، ئەمرۆ 22ی کانونی یەکەمی 2021 بەسەرپەرشتی راگرایەتی کۆلێجی تەکنیکی زانستەپراکتیکیەکانی هەڵەبجەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی  و بە هاوکاری گروپی نۆلیج بۆکاروچالاکی و بەهەماهەنگی لقی هەڵەبجەی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی، وۆرکشۆپێک بەناونیشانی فریاگوزاری سەرەتایی بۆ خویندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی زانستی تاقیگەیی پزیشکی بەڕێوەچوو. وۆرکشۆپەکە بەووردی قۆناغەکانی فریاگوزاری خێراو سەرەتایی ڕونکردەوە بۆ خوێندکاران کەلەهەر جێگایەکدا بن و ڕووداو ڕوبدات پێویستە بەئارامی و بەشێوازێکی زانستیانە هەوڵ بۆ چارەسەری دۆخەکە بدەن بەتایبەت ئەوانەی بریندار دەبن بەهۆی ڕووداوەکەوە. خوێندکارانی بەشدار لە چالاکییەکە ڕایانگەیاند سوودی گەورەمان بینی بۆ ژیانی خوێندکاری و بۆ ژیانی ئاسایی خۆشمان کە بتوانین فریای ئازیزانمان بکەوین. شایەنی باسە چالاکییە زانستییەکە لەلایەن م.ئاراس سەعید و سەعد مهدی بەشێوازی تێۆری و پراکتیکی وترانەوە .
This shortcode LP Profile only use on the page Profile