Back

سیمینارێکی تەندروستی بۆ 5 خوێندکاری بەشی پەرستاری بەڕێوەچوو

لەپێناو دەرخستنی ئەو توانا تایبەتیانەی خوێندکاران کەبەهۆی خوێندنەوە وەریانگرتووە ، لەپەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ سیمینارێک بۆ کۆمەڵێک خوێندکاری بەشی پەرستاری بەڕێوەچوو. ئەمڕۆ 22ی کانونی یەکەمی 2021 لەهۆڵی سیمناری پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ بەشی پەرستاری پەیمانگا به هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی لەسەرۆکایەتی زانکۆ و بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکاران، بەناونیشانی (زیانە تەندروستیەکانی گیراوە گازییەکان) سیمینارێکی کراوەی بۆ 5 خوێندکاری قۆناغی دووەمی بەشی پەرستاری ڕێکخست ، خوێندکارانی بەشدار لە سیمینارەکە بریتین لە: بنار فەرەیدون سارا عبدالکریم زانیار ابراهیم فیردەوس شەریف لەیلا لوقمان لە چالاکییەکەدا م.سوارە فاتیح حەوێز سەرۆک بەشی پەرستاری پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ ئامانجی سیمینارەکەی ڕونکردەوە کە مەبەستیانە خوێندکاران خۆیان بە پراکتیکی لەناو کایە تەندروستییەکەدا تواناکانی خۆیان دەربخەن و ئەو زانستەی وەریانگرتووە زیاتر برەوی پێبدەن و پشت بەتوانا زانستییەکان ببەستن. خوێندکاران هەریەکەو بەجیا لەسەر مێژووی خواردنەوە گازییەکان و پێکهاتە و جۆری خواردنەوەی گازی و زیانەکانی لەسەر جەستە و کاریگەری لەسەر مناڵ و پیر و ژنی دووگیان و سوودی وازهێنان لە خواردنەوە گازییەکان پێشکەشی ئامادەبوان کرد. ئامادەبووان بەجۆش و خرۆشەوە گوێیان بۆ ڕێنماییە تەندروستییەکان گرت و خۆشحاڵ بوون خوێندکاران بەهۆی خوێندنەکەیانەوە دەتوانن وەک کەسێکی پسپۆر باس لە سوودو زیانەکانی خواردنەوە گازییەکان بکەن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile