Back

بەرێوەچوونی دوو سیمیناری زانستی لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ

لە درێژەی کارەکانی لیژنەی دڵنیایی جۆریی و زانستخوازی بەردەوام لەپەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆو بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی زانستی لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، سیمیناری هەفتانەی مامۆستایان بەڕێوەچوو. ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی 22ی کانونی یەکەمی 2021، دوو سیمیناری زانستی بەرێوە چوو، سیمیناری یەکەم باسێک بوو لەسەر ” pomegrante cracking ” کە لەلایەن  “م.گۆران سەلام تۆفیق”، مامۆستای یاریدەدەر لە بەشی زانستی خۆراک و کۆنترۆڵی جۆریی پێشکەشکرا. لە بەشی دووەمیشدا” م.توانا ناسح ئەمین” مامۆستا لە بەشی زانستی خۆراک و کۆنترۆڵی جۆریی، بابەتێکی لەژێر ناوی ” IOT(internet of thing)” پێشکەش بە بەشداربووان کرد. ئەم سیمینارانە لە هۆڵی مامۆستا عوسمان لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بە ئامادەبوونی بەشێکی بەرچاو لە مامۆستایان بەرێوەچوو و تێیدا بە بەشداریکردن سیمینارەکانیان دەوڵەمەندتر کرد.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile