
مهراسیمی دابهشكردنی بڕوانامە بەسەر بەشداربوانی پرۆگرامی (مایکرۆ ئینتێرنشیپ) بهڕێوهچوو
ناوەندی گەشەپێدان بۆ کار(CDC) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بڕوانامەی بەشداربوونی بەسەر ئەو خوێندکارانەدا دابەشکردن کە لەچوارچێوەی پرۆگرامی (Micro – Internship) ڕاهێنانیان کردووە.
بە ئامادەبوونی بەڕێز نەورۆز مستەفا بەڕێوەبەری ناوەندی گەشەپێدان بۆ کار و ئەیوب کەریم سەعید ڕێکخەری پرۆگرامی مایکرۆ ئینتێرنشیپ لە ناوەندی گەشەپێدان بۆ کار (CDC) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر خوێندکارانی بەشدار لە پرۆگرامی (Micro – Internship) دابەشکرا.
پرۆگرامی (Micro – Internship) ڕاهێنانی خوێندکارانە لە شێوەی خولی هاوینەدا، بەشێکی بابەتەکانی پرۆگرامەکە بە شێوەی ئۆنلاین دەوترێتەوەو بەشێکەی تری بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەناو دامەزراوەکانی کەرتی تایبەتدا ئەنجام دەدرێت.
پرۆگرمەکە لەڕێگەی ڕێکخراوی (IREX) ئەمریکی سەرپەرشتی دەکرێت و بە هاوکاری لەگەڵ ناوەندی گەشەپێدان لەزانکۆ و پەیمانگاکان جێبەجێ دەکرێت.
لە ساڵی ٢٠٢٠ – ٢٠٢١ لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی 55 خوێندکار بەشدارییان لە پرۆگرامی مایکرۆ ئینتێرنشیپدا کردووە، لە چەند کۆمپانیا و ڕێکخراوی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.
هەر لەچوارچێوەی مەراسیمەکەدا ڕێزلێنانی هاوبەشی وەزارەتی خوێندنی باڵاو تێوژینەوەی زانستی و ڕێکخراوی (IREX) بەخشرا بە چەند کۆمپانیاو ڕێکخراوێک.