
جارێكی‌تر تیمێك لەخوێندكارانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە پێشبڕكێیەكی نێودەوڵەتیدا پلەی یەكەمیان بەدەست هێنا
وه‌ك چالاكییه‌كی زانستی و دیاریكردنی ئاستی زانستی خوێندكارانی زانكۆ ، ڕێكخراوی IREXی ئه‌مه‌ریكی پێشبڕكێیه‌كی زانستی ڕێكخست به ئۆنلاین بۆ 203 خوێندكار له عیراق و هه‌رێمی كوردستان و ئوردن و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر (ستراتیجی پەرەپێدانی بەردەوامیی سودوەرگرتن لە سەرچاوەکانی وزە).
بەسەرپەرشتی (پ.ی.د.ئاودێرمحمد أحمد) مامۆستا لە كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری، تیمێك لە خوێندكارانی هەرچوار كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی، ئەندازیاری، ئینفۆرماتیك، كارگێڕی) لە كەمپی چوارچرا، وە تیمیك لە (Santa Fe College) لە ولایەتی كالیفۆرنیا بە سەرپەرشتی (Prof. Dr. William Clay Smith) كە دوای كاركردنی بەردەوام بۆ نزیكەی 3 مانگ توانیان پلەی یەكەمی بەدەستبهێنن. وە لەئێستادا فەندی پێویستيان بەدەستهێناوە بۆ ئەنجامدانی پرۆژەكەیان.
شایەنی باسە زیاتر لە 12 تیم لە زانكۆ و كۆلێجە ئاستبەرزەكانی عێراق، هەرێمی كوردستان، ئەردەن، ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەشداری ئەم پێشبڕكێیەیان كرد، وە لەئەنجامدا زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ناونیشانی تیمی (Team 11- Aqua Guardians ) توانیان ئەوسەركەوتنە گەورەیە تۆماربكەن.
بیرۆكەی پرۆژەكە بریتییە لە دروستكردنی ئامێرێك بەشێوەی Prototype كە بەكاردێت بۆ كەمكردنەوەی بەفیڕۆدانی ئاودان لە بواری كشتوكاڵ و باخداریدا بە بەكارهێنانی تەكنەلۆجیای (IoT).
ئەم پرۆگرامە تایبەتە بەئاڵوگۆڕی زانیاری و دروستكردنی بیرۆكەی داهێنەرانە لە نێوان زانكۆ و كۆلێجەكانی ( ئەمریكا، ئەردەن ، عێراق ) كە خوێندكارانی وڵاتانی ناوبراو بەشێوەی تیم هەوڵ بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانە دەدەن كە لە جیهاندا رووبەڕووی كەرتی بازرگانی و ژینگە و دامەزراوە هاوشێوەكان دەبنەوە. پرۆگرامەكە لەلایەن حكومەتی ئەمریكی، باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق و ئەردەن، دەزگای Stevens Initiative، وە ڕێكخراوی IREX ی ئەمریكی پاڵپشتی دەكرێت.
تایبه‌ت به‌م سه‌ركه‌وتنه زانستییه‌ی خوێندكارانی زانكۆ ، پ.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رپه‌رشتیارو ئه‌و خوێندكارانه كرد كه له‌ئاستێكی زانستی به‌رزدا پێشبڕكێیان ئه‌نجامداوه‌و سه‌ركه‌وتنیان بۆ زانكۆ به‌ده‌ستهێناوه‌و هه‌موو پشتیوانییه‌كی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ دوپاتكردنه‌وه.