
پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆپاراستن له‌ئاگر دابه‌شكرا به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كۆلیج و په‌یمانگاكانی زانكۆ
له‌پێناو پاراستنی گیانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و بیناو باڵه‌خانه‌كانی زانكۆ ، سه‌رجه‌م پێداویستییه سه‌ره‌كه‌ییه‌كان بۆ سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكانی زانكۆ دابینكرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21 ی كانونی یه‌كه‌می 2021 به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆپاراستن له‌ئاگركه‌وتنه‌وه دابینكرا بۆ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ‌و سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكان كه ژماره‌یان 13 شوێنه له‌شارو شارۆچكه‌كان و له‌سه‌ر داهاتی زانكۆ خه‌رجكراوه‌و به‌پێی پێداویستی بیناو باڵه‌خانكان دابه‌شكرا .
پێداویستییه‌كانیش بریتیبوون له :
ئاگركوژێنه‌وه( حریق) به چه‌ند قه‌باره‌یه‌كی جیاواز
به‌تانی ئاگركوژێنه‌وه
تۆپی ئاگركوژێنه‌وه
ساحیبه‌و چه‌ند بابه‌تێكی تر.