Back

دەزگای توێژینەوە و داهێنانی بەریتانیا سوپاسنامەیەک ئاراستەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەكات

دەزگای توێژینەوە و داهێنانی بەڕیتانی کە باڵاترین دەزگای حکوومەتی بەڕیتانیە بۆ فەندی توێژینەوە بە بوودجەی سەروو ۷ بلیۆن پاوەندە، سوپاسنامەیەکی فەرمی ئاڕاستەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کرد تايبەت بە د.ڕۆژین کەمال بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی کە هەڵسەنگێنەری نێودەوڵەتی پڕۆپۆزەڵی پڕۆژە توێژینەوەکانی ئەو دەزگا بەریتانیەشە. لە نامەکەدا، بەڕێوەبەری نێودەوڵەتی دەزگا بەڕیتانییەکە سوپاسگوزاری و پێزانینی خۆی نووسیوە بۆ پرۆفیسۆر د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بۆ کارەکانی هەڵسەنگاندنی د. ڕۆژین کەمال بۆ ئەو دەزگایە لەماوەی ساڵی ڕابردوودا، کە ئاماژە بە ئەرک و ماندووبوون و پڕۆفیشناڵ کارکردن و وردی هەڵسەنگێنەرەکانی وەک د. ڕۆژین کەمال بۆ ئەو دەزگایە باسکراوە لە نامەکەدا. هەڵسەنگێنەرانی دەزگا بەریتانییەکە، هەڵسەنگاندن بۆ پڕۆپۆزەڵی پڕۆژە توێژینەوە گەورە فرەملیۆن پاوەندییەکان دەکەن کە لەلایەن پڕۆفیسۆر و ئەکادیمی زانکۆ بەناوبانگە بەڕیتانی و هاوبەشە نێودەوڵەتیەکانیانەوە پێشکەش دەکرێن بۆ وەرگرتنی فەندی حکوومەتی بەڕیتانی. شایەنی باسە، د. ڕۆژین کەمال یەکەم و یەکێکە لە تەنها دوو هەڵسەنگێنەری نێودەوڵەتی ئەو دەزگایەیە لەسەر ئاستی عێراق، وە ناوی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی تاکە زانکۆیە کە هەڵسەنگێنەری نێودەوڵەتی هەبێت لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان. لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، د. ڕۆژین بانگهێشتکرا بۆ کۆبوونەوەی پانێڵێکی هەڵسەنگاندنی دەزگاکە هاوشانی چەند هەڵسەنگێنەرێکی تری نێودەولەتی لە زانکۆ بەڕیتانیەکانەوە کە لەسەر ئاستێکی باڵادا هەڵسەنگاندنیان بۆ ٢٩ پڕۆپۆزەڵی توێژینەوەی فرە پسپۆڕی و فرە ملیۆن پاوەندەکانی پڕۆگرامێکی ئەو دەزگایە کرد و بڕیاریان لەسەر دان، هەروەها لە ساڵانی پێشوودا د.ڕۆژین کەمال هەڵسەنگاندنی بۆ پڕۆپۆزەڵی چەندین پڕۆژەی تری ئەو دەزگا بەڕیتانیە کردووە.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile