Back

بەچەندین چالاکی هونەری رۆژی ئاڵا بەرزڕاگیرا

لە کۆلێجی تەکنیکی کەلار، بەدروشمی (ئاڵا ناسنامەی نیشتمانە) و بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکاران، چەند چالاکییەک بەبۆنەی رۆژی ئاڵاوە بەڕێوەچوو. سەرەتای مەراسیمەکە بە ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد و پاشان لەلایەن (پ.ی.د کوردستان حمید محمد ) یاریدەدەری ڕاگر ٣٢ هەمین پێشانگای شێوەکار (عدنان عبدالقادر) کرایەوە، دوابەدوای نیشاندانی تابلۆکان بەخێرهاتنی میوان و ئامادەبووان کراو لەلایەن یاریدەدەری ڕاگرەوە وتەیەک پێشکەشکرا. دواتر خوێندکاران بە نمایشکردنی جلی کوردی و خوێندنەوەی هۆنراوە مەراسیمەکەیان رازاندەوە، هەروەها لەلایەن گروپی هونەری و دەفی کامۆ کە گروپێکی هونەری میلی دەڤەری گەرمیانە بە پێشکەشکردنی چەند بەرهەمێکی هونەری و گۆرانی درێژەیان بە مەراسیمەکەدا و لەکۆتایدایشدا بە ئاهەنگ و شادی خوێندکاران کۆتایی بەمەراسیمەکە هات.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile