مامۆستایەکی زانکۆیەکی چیک سەردانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کرد
لەمیانەی پڕۆگرامی ئیراسمۆس پلەس بۆ ئاڵوگۆڕی زانستی لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی مەساریکی چیکی و ئەنجامدانی چەند چالاکییەکی زانستی، پ.ی.د.لیبۆر زیدیک مامۆستا لە بەشی ئابووری زانکۆی مەساریکی چیکی و ئەکادیمی سەردانکەری سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی، سەردانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کرد.
لە ماوەی سەردانەکەیدا بە هاوەڵی د.ڕۆژین کەمال بەرێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ڕێکخەری پرۆگرامی ئیراسمۆس، سەردانی پ.د.سۆران ئەبوبەکر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵایان کرد بۆ تاوتوێکردنی فراوانکردنی هەماهەنگی زانستی لەگەڵ زانکۆی مەساریکی چیکی لە داهاتوودا، لایخۆشیەوە پ.ی.د.لیبۆر زیدیک ئەم جۆرە میوانداری و ئاڵۆگۆڕانەی بەرزنرخاند و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی وەکو زانکۆیەکی پۆلیتەکنیک کاری هاوبەشی دیکەش ئەنجام بدەن لە داهاتوودا.
شایەنی باسە لەماوەی سەردانەکەیدا پ.ی.د.زیدیک رۆژانی ٧ و٨ی ئەم مانگە، دوو وۆرکشۆپی دەربارەی گەشەی ئابووری لە وڵاتانی کۆریای باشوور و چیک و یۆنان پێشکەشکرد لە کامپسی کۆلێجە تەکنیکییەکانی چوارچرا و سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کە وۆرکشۆپەکان لەلایەن سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی و تۆڕی نەهرەین و ڕێکخراوی کەلەپووری کولتووری (CHO) ڕێکخرابوون.