Back

خزمەتکردن و دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی بۆ خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان بەردەوامە

لەدرێژەی خزمەتکردنی خوێندکاران و هاوکاریکردنی خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکان، ئەمڕۆ ٢٠٢١/١٢/٢٠ بەسەرپەرشتی پ.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بە بەشداری پ.ی.د.ئەیوب خسرو ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ، بڕی 100 سەبەتە خۆراک لەلایەن سەنتەری خزمەتی کۆمەڵگەی زانکۆوە بەسەر خوێندکارانی کوڕان و کچانی بەشە ناوخۆییەکانی پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ و زانکۆی چەرموودا دابەشکران کە سەبەتە خۆراکییەکان لەلایەن زنجیرە مارکێتەکانی نواوە دابینکرابوون. شایەنی باسە لەسەر داوای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، خاوەنی زنجیرە مارکێتەکانی نوا بەسوپاسەوە بەشداری بەرچاویان لە ئامادەکردنی ئەو سەبەتە خۆراکیانەدا کرد وەکو سپۆنسەر، وە بەڵێنی بەردەوامیان داوە لە ئامادەکردنی سەبەتە خۆراکی دیکەدا بۆ خوێندکاران. ئەم هەڵمەتە بەهاوکاری خاوەن کارو سەرمایەداران و مامۆستایانی زانکۆ و رۆشنبیران و کەسانی خێرخواز بەردەوام دەبێت بۆ بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە سەرجەم کۆلێج و پەیمانگاکان.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile