Back

دوو خوێندكاری دكتۆرا توێژینەوەیەكی بایەخدار بڵاودەكەنەوە

لەهەوڵێكی تری زانستی خوێندكارانی خوێندنی باڵای كۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بڵاوکردنەوەی توێژینەوەیەكی گرنگی زانستییە لەلایەن هەردوو خوێندكار (ماردین عوسمان عبدالقادر) و (ئاكام موستەفا حسن) بەهاوبەشی لەگەڵ هەردوو ئەكادیمیستی بەتوانا (پ.د.علی حاتم حسین) مامۆستای زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و (پ.ی.د.شاهۆ عبدالرحمن عزالدین) مامۆستای كۆلێجی پزیشكی زانكۆی سلێمانی لەسەر ڤایرۆسی جگەری جۆری (B) بەناونیشانی (Assessment of knowledge, Attitude, and Practice of Patients with Chronic Hepatitis B Viral Infection in Kurdistan Region: A CrossSectional Study) لە گۆڤاری نێودەوڵەتی ( Pakistan journal of Medical and Health  science ) بڵاوكراوەتەوە. سەرۆکایەتی زانکۆ و راگرایەتی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی و پزیشكی پیرۆزبایی و دەستخۆشی ئاڕاستەی هەردوو خوێندكار (ماردین عوسمان و ئاكام موستەفا) دەكەن بۆ ئەو دەستكەوتە گەورەیە، وەك هەمیشە بەڵێن و پشتیوانی خۆیان دووپاتدەكەنەوە بۆ سەرجەم خوێندكاران و مامۆستایان و توێژەرانی زانکۆ. بۆ بینینی زانیاری زیاتر دەبارەی توێژینەوەكە گرتە لەم لینكە بكەن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile