Back

پێداویستییەکان گەیەندرانە بەشەناوخۆییەکانی پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان

ئەمرۆ یەكشەممە 2021/12/19 بەشی یەکەمی ھاوکارییەکانی پاڤڵ جەلال تاڵەبانی گەیەندرایە بەشەناوخۆییەکانی پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی. بڕیارە تاکو پڕکردنەوەی سەرجەم پێداویستی خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکانی پەیمانگا ھاوکارییەکان بەردەوام بێت، شایەنی باسە لەماوەی رابردوودا لیژنەی تایبەتی پاڤڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخانی کردو لەگەڵ نوێنەری خوێندکاران و ڕاگری پەیمانگادا کۆبوونەوە بۆبتاوتوێیکردنی کەموکورتییەکانی بەشەناوخۆی و پێداویستی خوێندکارانیان.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile