پەیامی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستانەوە
له ڕۆژی ئاڵای پیرۆزی كوردستاندا، سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی هه‌موو كوردێك ده‌كات له ناوه‌وه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
هاونیشتمانیانی دڵسۆز كوردستانیانی به‌ئه‌مه‌ك
مامۆستایان و خوێندكاران و فه‌رمانبه‌رانی ئازیز
ئه‌مڕۆ 12/17 ڕۆژی ئاڵای پیرۆزی كوردستانه، به‌ناوی سه‌رۆك و ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه‌وه پیرۆزبایی له خۆمان و یه‌كه به‌یه‌كه‌ی هاونیشتمانیان ده‌كه‌ین له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه هه‌رێمی كوردستان.
ئاڵا یه‌كێكه له پیرۆزییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان كه چه‌ندین ساڵه به هه‌زاران ڕۆڵه‌ی تێكۆشه‌رو قاره‌مانی ئه‌م گه‌له‌ی له‌پێناودا بووه‌ته قوربانی، به‌رزڕاگرتنی ئه‌م ڕۆژه ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و ئه‌خلاقی هه‌موو كوردێكه و شانازییه بۆ هه‌مولایه‌ك.
ئێمه له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌م ڕۆژه‌دا به‌ڵێن نوێ ده‌كه‌ینه‌وه درێژه پێده‌ری خه‌بات و كاروانی نه‌بڕاوه‌ی گه‌له‌كه‌مان بین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین به قه‌ڵه‌م و زانست خۆشه‌ویستی خاك و نیشتمان و ئاڵا‌و زمانی شیرینی كوردی نه‌ته‌وه‌كه‌مان زیاتر خزمه‌ت پێبكه‌ین.
ده‌خوازین ئه‌م ڕۆژه پیرۆزه هانده‌ربێت بۆ یه‌كهه‌ڵوێستی و وه‌لانانی سه‌رجه‌م گرفته‌كان و ده‌ست له‌ناو ده‌ست كار بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان و به‌دیهێنانی خۆشگوزه‌رانی بكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چالاکییەکان
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی