Back

توێژینەوەیەكی ئاستبەرزی زانستی لەسەر ژینگەو خاکی سلێمانی بڵاوكرایەوە

لەكارێكی تری ناوازەدا خوێندكاری دكتۆرای كۆلێجی تەکنیکی تەندروستی (ئاسۆ حمە سعید) بە سەرپەرشتی هەردوو مامۆستا (پ.ی.د.عبداللە احمد حمە)و (پ.ی.د.كارزان عبداللە محمد) توێژینەوەیەكی گرنگی زانستی لە یەكێك لە گۆڤارە نێودەوڵەتییەكانی كلاریڤەیت بڵاوكردەوە كە خاوەنی ئیمپاكت فاكتەری (3.25)ە بەناوی ( Sustainability-MDPI)، توێژینەوەكەش بە ناوونیشانی (The Land Snail, Eobania vermiculata, as a Bioindicator of the Heavy Metal Pollution in the Urban Areas of Sulaimani, Iraq).
ئەم توێژینەوە زانستییە دەربارەی زێدە نیشاندەر یان بایۆ ئیندیكەیتەرە (Land Snail as Bioindicator) ئەویش ئەو زیندەوەرانەن كە ئاستی تەندروستی ئەو ژینگەیەمان نیشان دەدەن كە تێیدا دەژین بێ‌ ئەوەی تێستی خاك و ئاوەكەی بكەین، هەندێك لە زیندەوەرە تاكخانە یان فرەخانەكان دەتوانن ببنە ئاوێنەی ژینگەكەیان و پێمان بڵێن ئایا ئەو ژینگەیە خاوێنە یان گرفتی پیسبوونی هەیە، ئەویش پەیوەستە بە رادەی هەستیارێتی زیندەوەرەكە بە پیسبوون، بۆ نمونە هەندێك لە قەوزەكان نیشاندەری باشن بۆ دیاری كردنی رادەی پیسبوونی ئاوی سازگار بە كانزا قورسەكان یان هەندێكیان ئاماژەی مەترسی پیسبوون دەدەن، ئەمەش دەكرێت رێ‌ لە پیسبوون بگیرێت و لێرەدا وەك چاودێر لەسەر ژینگەوە دابنرێن.
لەم توێژینەوەیەدا كار لەسەر پیسبوونی خاكی ناو شاری سلێمانی كراوە بە جۆرێك لە زیندەوەری بێ‌ بڕبڕە (Land Snail) یان لولپێچی وشكایی تێست كراوە وەك نیشاندەری پیسبوون لە خاكی سلێمانی، دەركەوت ئەم زیندەوەرە زۆ رهەستیارە بەرامبەر هەر گۆڕانكارییەك لە پێكهاتەكانی خاكدا كە روودەدات و دەكرێت وەك نیشاندەرێكی باش بۆ پیسبوون بە كانزا قورسەكان دابنرێت لەخامی ناو شاری سلێمانیدا.
ئەمەش لینكی توێژینەوەكەیە:
or
This shortcode LP Profile only use on the page Profile