ناوەندی (CDC) 10 هەلی کاری بۆ دەرچوانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ڕەخساند
لەپێناو بەدەستهێنانی هەلی کار لەکەرتی تایبەتتدا بۆ ئەو دەرچوانەی زانکۆ کە وەک کەسێکی ئەکادیمی خوێندویانەو بەنیازی دەستکەوتنی کارێکن کە ئەو زانستەی خوێندویانە تیایدا بەرجەستەی بکەن و ببنە خاوەن کاری خۆیان،
ناوەندی گەشەپێدان بۆ کار (CDC) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی 10 هەلی کاری بۆ دەرچوانی بەشی بازاڕگەری لە کەرتی تایبەتدا ڕەخساند.
لەدرێژەی هەوڵە بەردەوامەکانی پەیوەندیدار بە دۆزینەوەی هەلی کارو دروستکردنی پردی پەیوەندی نێوان بازاڕو دەرچووان، توانرا 10 دەرفەتی کار بۆ دەرچوانی بەشی بازاڕگەی لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی لەکەرتی تایبەتدا بڕەخسێنرێت، ئەمەش بەشێکە لە کارەکانی ناوەندی گەشەپێدان بۆ کار بۆ ئاسانکاری کردن بۆ خوێندکاران و دەرچوانی زانکۆ، تاوەکو بتوانن توانا زانستییەکانیان لە بازاڕی کاردا بەکاربخەن.