Back

سەرۆکی زانکۆ بەشەناوخۆیی خوێندکارانی بەسەرکردەوە

بەئامانجی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەڕەوشی ژیانی خوێندکاران لەبەشەناوخۆییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و چۆنێتی بەڕێوەچوونی چاکسازییەکان و پڕکردنەوەی کەموکوڕییەکان، پ.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشەناوخۆییەکانی کەمپی کۆلیجە تەکنیکییەکانی زانکۆی بەسەرکردەوە. سەرلەئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 15ی کانونی یەکەمی 2021 لەسەردانێکی مەیدانیدا ، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشەناخۆییەکانی خوێندکارانی بەسەرکردەوەو لەنزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵ خوێندکاراندا کرد سەبارەت بە چۆنێتی بەڕێوەچوونی چاکسازییەکان لەبەشەناوخۆییەکاندا کە چەند ڕۆژێکە دەستی پێکراوەو لەسەرجەم دام و دەزگاکانی زانکۆ جێبەجێ دەکرێت. سەرۆکی زانکۆ بەڵێنی بەخوێندکاراندا کەهەموو هەوڵێک دەدەن بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان و دابینکردنی کەشێکی گونجاوو لەبار بۆ خوێندکاران و ڕایگەیاند کەلایەنە پەیوەندیدارەکانی زانکۆی ڕاسپاردووە بەزوویی بەدەم داخوازییەکانەوە بێن و لەکەمترین کاتدا کێشەو گرفتەکان چارەسەربکەن، کە بێگومان سەرجەم خەرجی دابینکردنی پێداویستییەکان لەسەر داهاتی زانکۆ ئەنجام دەدرێت. لەبەرامبەردا خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکانی کەمپی کۆلیجە تەکنیکییەکانی زانکۆ سوپاس و دەستخۆشییان لەسەرۆکی زانکۆ کرد بۆ بەدەمەوە هاتنی خێرایان و پەرۆشیان بۆ خزمەتی خوێندکاران و هەوڵ و دڵسۆزیان هەروەک چۆن لەڕابردووشدا ئەو گیانی خزمەتکردنەیان بەباشی بینیوە .
This shortcode LP Profile only use on the page Profile