بەڕێوەچوونی گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێکی بەشى ئەندازيارى میکانیک
لە چالاکیەکی نوێی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ئەمڕۆ چوار شەمە١٥-١٢-٢٠٢١کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی له هۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکیيەکان، بە ئامادەبوونی سەرۆکی لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامەکە و ئەندامانی لیژنه، له کۆلێجی ئەندازیاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی گفتوگۆی ماستەرنامەی (محمد حکمت حسن) خوێندکاری ماستەر لە بەشی ئەندازیاری میکانیک بەڕێوەچوو.
دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕ و زانستیانە ماستەرنامەی خوێندکاری ناوبراو بە ناونیشانی (Investigation of Mechanical Properties for Parts Fabricated by FDM 3D printer Technology)بە پلەى باڵا پەسەند كرا.
لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامەکە پێکهاتبوون لە:
1- پڕۆفیسۆرى ياريدەدەر ایاد فائق شهاب (زانكۆى پۆلیتەکنیکی سلێمانی). سەرۆكى ليژنە
2- پڕۆفيسۆرى ياريدەدەر دكتۆر عبدولقادر علی عبدلقادر (زانكۆى صلاح الدین) ئەندام.
3- پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر گێلاس مکرم جمال (زانكۆى سلێمانى) ئەندام.
4- پڕۆفيسۆرى ياريدەدەر دكتۆر سەرکەوت رۆستەم حسن (زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی)ئەندام و سەرپەرشتيار.
5- پڕۆفيسۆرى یاردەدەر دكتۆر یاسین مصطفی احمد (زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی) ئەندام و سەرپەرشتيار.