Back

سه‌رۆكی زانكۆ ئێواره‌ خوانێكی بۆ خوێندكارانی كوڕان و كچانی كه‌مپی كۆلیجه‌ته‌كنیكییه‌كان ڕێكخست

وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه‌و ڕه‌خساندنی كه‌شێكی هاوڕێیانه‌ له‌گه‌ڵ خوێندكارانی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئێوارەخوانێکی بۆ خوێندکارانی كوڕان و كچانی بەشەناوخۆییەکانی كه‌مپی كۆلیجه‌ ته‌كنیكییه‌كان رێکخست.
ئێوارەی ئەمڕۆ 15ی كانونی یه‌كه‌می 2021 له‌سه‌ر ئه‌ركی تایبه‌تی پ.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئێوارەخوانێکی ناوازه‌ی بۆ سەرجەم خوێندکارانی بەشی ناوخۆییەکانی کچان و کوڕانی کەمپسی کۆلێجە تەکنیکییەکانی چوارچرا رێکخست.
ئێوارەخوانەکە لەلایەن ستافی بەڕێوبردنی بەشەناوخۆییەکان سه‌رپه‌رشتی ده‌كراو سەرۆکی زانکۆش ئاماده‌یبوو.
سەرۆکی زانکۆ لەنزیکەوە چاویکەوت بە خوێندکاران كه‌وت و لەگەڵ ژمارەیەک لە خوێندکاران گفتوگۆی کرد بۆ زیاتر ئاگاداربوون لە ڕەوشی خوێندکاران.
شاجوان عادل یه‌كێك له‌ خوێندكارانی به‌شه‌ناوخۆیی كچانی زانكۆ بۆ سایتی زانكۆ به‌م شێوه‌یه‌ دوا:
به‌ناوی خۆم و هاوڕێكانم و سه‌رجه‌م خوێندكارانه‌وه‌ سوپاسی سه‌رۆكی زانكۆ ده‌كه‌م كه‌ ساڵانه‌ دڵسۆزی و خه‌مخۆری خۆی بۆ خوێندكاران دوپات ده‌كاته‌وه‌، هیوای سه‌ركه‌وتن و ته‌مه‌ن درێژی بۆ ده‌خوازین و شانازی به‌ زانكۆكه‌مانه‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ هه‌میشه‌ ئاوڕ له‌ خوێندكاران ده‌ده‌نه‌وه‌.
سه‌ریاس كریم یه‌كیك له‌ خوێندكارانی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانی كه‌مپی كۆلیجه‌ ته‌كنیكییه‌كان بۆ سایتی زانكۆ ووتی:
وێڕای سوپاس و ده‌ستخۆشیمان بۆ سه‌رۆكی زانكۆو ستافی به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان كه‌ ساڵانه‌ چه‌ندجارێك ئه‌رك ده‌كێشن و ئه‌م كه‌شه‌ زۆر جوانه‌ بۆ خوێندكاران ساز ده‌كه‌ن ، ووتی ئێمه‌ ئاسوده‌ین له‌ زانكۆیه‌كداین به‌رژه‌وه‌ندی خوێندكاران له‌سه‌رو هه‌موو شتێكه‌وه‌یه‌و به‌رده‌وام هه‌ست به‌و دۆخه‌ ده‌كه‌ین كه‌ چه‌ند خه‌می خوێندكار ده‌خورێت وه‌ به‌تایبه‌تیش به‌م دواییانه‌ سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كان دابینكراون و ئێستا له‌ كه‌شێكی زۆر گونجاو پرۆسه‌ی خوێندن به‌ڕێ ده‌كه‌ین و هیواداریشین ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران به‌ خێرایی كاری له‌سه‌ر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێنه‌ش له‌ ژیانی خوێندكاردا نه‌مێنێت.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile