خوێندكاران بە تاقیگە زانستییەكان ئاشنا دهكرێن
رۆژی چوار شەممە (2021/12/15) گرووپێكی خوێندكاران و مامۆستایانی ئامادەیی چەمچەماڵی تێكەڵ بە سەردانێكی مەیدانی تاقیگە زانستییەكانی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی و پزیشكییان بەسەركردەوە.
لەو سەردانەدا كە ژمارەیەك لە خوێندكارانی قۆناغی (12)ی زانستی لەخۆگرتبوو، لە لایەن مامۆستایانی كۆلێجی تهكنیكی تهندروستییهوه بە شێوەیەكی تیۆری و پراكتیكی تاقیگە زانستییەكانیان پێ ئاشنا كراو چۆنێتی ئامێرەكان و بەكارهێنانیان و ئەو وانانەی كە لەو كۆلێجەدا دەخوێندرێت بۆ خوێندكارانی میوان روونكرایەوە، لە بەرامبەردا مامۆستا (سامان علی احمد-بەڕێوەبەری ئامادەیی چەمچەماڵی تێكەڵ) خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەو پێشوازییە گەرمەی مامۆستایانی كۆلێج و روونكردنەوە زانستییەكانیان، هیوایان خواست كە ئەو خوێندكارانەش هاوشێوەی خوێندكارانی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی و پزیشكی لە دوارۆژدا بتوانن لەو زانكۆیە وەربگیرێن و لە داهاتوودا خزمەت بە بواری تەندروستی بكەن، لەلای خۆشیانەوە راگرایەتی كۆلێجی تهكنیكی تهندروستی هەموو پشتیوانییەكی خۆیان دەربڕی كە بتوانن بە هەموو شێوەیەك هاوكار و پشتیوانی سەرجەم خوێندكاران بن .