دەزگای توێژینەوە و داهێنانی حکوومەتی بەریتانی بۆ ساڵی سێهەم سوپاسنامەیەک ئاراستەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەكات
دەزگای توێژینەوە و داهێنانی بەڕیتانی کە باڵاترین دەزگای حکوومەتی بەڕیتانیە بۆ فەندی توێژینەوەیە و داهێنان بە بوودجەی سەرو ۷ بلیۆن پاوەندەوە، سوپاس نامەیەکی فەرمی ئاڕاستەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کرد تايبەت بە د. ڕۆژین کەمال محمدامین، بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی کە هەڵسەنگێنەری نێودەوڵەتی پڕۆپۆزەڵی پڕۆژە توێژینەوەکانی ئەو دەزگا بەریتانیەشە.
لە نامەکەدا، بەڕێوەبەری نێودەوڵەتی دەزگا بەڕیتانییەکە سوپاسگوزاری و پێزانینی خۆی نووسیوە بۆ بەڕێزسەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، پ.ی. د. ئالان فەرەیدوون علی ئەمین، بۆ کارەکانی هەڵسەنگاندنی د. ڕۆژین بۆ ئەو دەزگایە لەماوەی ساڵی ڕابردوودا.
هەڵسەنگێنەرانی دەزگا بەریتانییەکە، هەڵسەنگاندن بۆ پڕۆپۆزەڵی پڕۆژە توێژینەوە گەورە فرەملیۆن پاوەندیەکان دەکەن کە لەلایەن پڕۆفیسۆر و ئەکادیمی زانکۆ بەناوبانگە بەڕیتانی و هاوبەشە نێودەوڵەتیەکانیانەوە پێشکەش دەکرێن بۆ وەرگرتنی فەندی حکوومەتی بەڕیتانی. هەر لەنامەکەشدا، ئاماژە بە ئەرک و ماندووبوون و پڕۆفیشناڵ کارکردن و ووردی هەڵسەنگێنەرەکانی وەک د. ڕۆژین کەمال بۆ ئەو دەزگایە باس کراوە.
شایەنی باسە، د. ڕۆژین کەمال یەکەم و یەکێکە لە تەنها دووهەڵسەنگێنەری نێودەوڵەتی ئەو دەزگایەیە لەسەر ئاستی عێراق، وە ناوی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی تاکە زانکۆیە کە هەڵسەنگێنەری نێودەوڵەتی هەبێت لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان. لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، د. ڕۆژین بانگهێشت کرا بۆ کۆبوونەوەی پانێڵێکی هەڵسەنگاندنی دەزگاکە هاوشانی چەند هەڵسەنگێنەرێکی تری نێودەولەتی لە زانکۆ بەڕیتانیەکانەوە کە لەسەر ئاستێکی باڵادا هەڵسەنگاندنیان بۆ ٢٩ پڕۆپۆزەڵی توێژینەوەی فرە پسپۆڕی و فرە ملیۆن پاوەندەکانی پڕۆگرامێکی ئەو دەزگایە کرد و بڕیاریان لەسەر دا. وە لە ساڵانی پێشوشدا هەڵسەنگاندنی بۆ پڕۆپۆزەڵی چەندین پڕۆژەی تری ئەو دەزگا بەڕیتانیە کردووە.