بۆ چوارهه‌م ساڵی له‌سه‌ریه‌ك،خوێندنی زمانی ئینگلیزی فاونده‌یشن له‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی په‌یڕه‌و ده‌كرێت
وه‌ك پرۆگرام و سیبستمێكی نوێی خوێندن و به‌ئامانجی به‌هێزكردنی خوێندكارانی وه‌رگیراو له قۆناغی یه‌كه‌می كۆلێج و په‌یمانگاكان له زمانی ئینگلیزی‌دا، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی بۆ چوارهه‌م ساڵی له‌سه‌ریه‌ك پرۆگرامی خوێندنی زمانی ئینگلیزی Foundion په‌یڕه‌و ده‌كات بۆ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خوێندكارانی زانكۆ.
د. هۆگر محمد تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ڕایگه‌یاند :
لەچوارچێوەی چاكسازییەكانی پرۆسەی خوێندن و جێبه‌جێكردنی مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی پرۆسه‌ی بۆلۆنیا و وه‌ك پاڵپشتییه‌كی باش بۆ خوێندكارانی تازه وه‌رگیراو له كۆلێج و په‌یمانگاكاندا ، ئه‌مساڵ چوارهه‌م ساڵه كه خوێندنی وانه‌ی زمانی ئینگلیزی Foundion كه ناسراوه به ( EAP )له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین و سه‌نته‌ره‌كه‌مان سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی ده‌كات، كه خۆی ده‌بینێته‌وه له ووتنه‌وه‌ی وانه‌ی زمانی ئینگلیزی به‌شێوازێكی سه‌رده‌میانه‌و گونجاو بۆ ڕاهێنانی خوێندكاران له‌سه‌ر فێربوونی زمانی ئینگلیزی و شێوازی ئاخاوتن و نوسین كه به‌پێ ی سێ ساڵی ڕابردوومان بێت سوودێكی به‌رچاوی هه‌بووه له پێشخستنی توانای زانستی خوێندكاران‌دا.
هه‌روه‌ها ووتی بۆ ئه‌مساڵی خوێندن سه‌رو 1000 خوێندكار به‌شدارییان كرده‌وه كه به‌شێكیان له ناو سه‌نته‌ری ناوبراو وانه‌كانیان ده‌خوێنن به‌شێكیشیان له‌ناو كه‌مپی كۆلێج و په‌یمانگاكانی خۆیاندا ده‌بن كه مامۆستایانی پسپۆر وانه‌یان پێ ده‌ڵێنه‌وه ، كه بریتین له خوێندكارانی(كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕی و كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك و كۆلێجی زانسته پراكتیكییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ردوو په‌یمانگای زانستی كۆمپیوته‌رو په‌یمانگای ته‌كنیكی كشتوكاڵی بهكرهجۆو په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه) و ئه‌مڕۆش 15ی كانونی یه‌كه‌می 2021 یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ستپێكی پرۆگرامه‌كه بوو كه هه‌فتانه 4 كاتژمێر وانه ده‌خوێنرێت. له‌كۆتاییدا ئاماژه‌ی كرد به‌وه‌ی كه تاقیكردنه‌وه‌كانیان به سیستمی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
خوێندكارانی به‌شدار له پرۆگرامه‌كه لە رێگەی مەنهەجێكی تایبەت و به ستافێكی مامۆستای پسپۆر كۆرسی زمانی ئینگلیزی وه‌رده‌گرن و بەردەوامن لە خوێندنی كۆرسەكەیان كە رەچاوی تەواوی ئەو مەرجانەكراوە كە پێویستن بۆ كۆرسی ( foundation).