Back

به‌ ئه‌لیكترۆنیكردنی دام و ده‌زگاكانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌رده‌وامه‌

به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی ڕۆتین و كارئاسانی بۆ دام و ده‌زگاكانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و هاوكات له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستشیدا ، پرۆسه‌ی به‌ ئه‌لیكترۆنیكردنی دام و ده‌زگاكان له‌قۆناغی كۆتاییدایه‌. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 15 ی كانونی یه‌كه‌می 2021 له‌هۆڵی ئه‌نجومه‌ن و به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئایتی و نوسینگه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی ڕاگرایه‌تی سه‌رجه‌م كۆلیج و په‌یمانگاكانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو. كۆبونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ پێدانی زانیاری و فێركاری بۆ نوسینگه‌ی ڕاگرایه‌تی كۆلێج و په‌یمانگاكانی سه‌ر به‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سه‌باره‌ت به‌ ئه‌لیكترۆنیكردنی نوسراوی هاتوو ڕۆشتوو نوسینگه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ كه‌ م.جمال كاك برا له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئایتی و باكۆ كامه‌ران له‌نوسینگه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ زانیاری و وورده‌كارییه‌كانیان بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو. م.جمال كاك برا به‌ڕێوه‌به‌ری ئایتی له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ به‌ سایتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ڕاگه‌یاند: پرۆسه‌كه‌ له‌ڕابردوودا ده‌ستمان پێكردوه‌و سه‌رجه‌م خۆیه‌تی كۆلێج و په‌یمانگاكان به‌ خۆیه‌تی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆوه‌ به‌ ئه‌لیكترۆنی كراوه‌و به‌ستراونه‌ته‌وه‌، هه‌موو نوسراوه‌ (هاتوو ڕۆشتوه‌كان) به‌ شێوازی ئه‌لیكترۆنی ئاڵوگۆڕیان پێده‌كرێت كه‌ئه‌مه‌ش ئاسانكارییه‌كی باشه‌ و به‌خێرایی نوسراوه‌كان ده‌گاته‌ شوێنی مه‌به‌ست، وه‌ ئه‌مڕۆش سیستمی ئه‌لیكترۆنیكردنی نوسینگه‌ی راگرایه‌تی كۆلیج و په‌یمانگاكان كه‌وتونه‌ته‌ كارو فه‌رمانبه‌رانمان بانگهێشت كردووه‌ كه‌ زانیاری پێویستیان پێبده‌ین له‌سه‌ر كاركردنی سیستمه‌كه‌. بۆیه‌ له‌مه‌ودوا نوسراوه‌كان به‌ده‌ستی ئاڵوگۆڕیان پێناكرێت و هه‌وڵ ده‌ده‌ین زۆرترین كاره‌كان له‌ڕێگه‌ی ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌ بێت.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile