خولێکی فوتسال لەژێر ناوی (مافی خوێندکاران) کرایەوە
وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه‌و بۆ ڕه‌خساندنی كه‌شێكی گونجاو بۆ خوێندكاران، بەچاودێری پ.د.ئالان فەرەیدوون علی ئه‌مین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بەسەرپەرشتی ھەردوو ھۆبەی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆ‌و ڕاگەیاندن و چالاکییەکانی کامپی كۆلیجه‌كان ، کردنەوەی سێ خولی فوتساڵ لەژێر ناوی « مـافی خوێندکاران » به‌ڕێوه‌ده‌چێت بــــۆ:
١- سەرجەم بەشە زانستییەکانی کامپی كۆلیجه ته‌كنیكییه‌كان.
٢- خوێندکارانی کچانی بەشەناوخۆییەکان.
٣ـ خوێندکارانی کوڕانی بەشەناوخۆییەکان.
یەکەم یاری خولەکە لە ٢٢ / ١٢/ ٢٠٢١ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، یاری بەشە زانستییەکان بەڕۆژ ئەنجام دەدرێت ، یاری بەشەناوخۆییەکانیش شەوانە ئەنجام دەدرێت .