دوو بینای نوێ لەكهمپی كۆلیجهتهكنیكییهكان لهسەر داهاتی زانکۆ دروستکرا
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەسەر داهاتی خۆی دوو بینای نوێی بۆ کەمپی کۆلێجەتەکنیکیەکان دروستکرد .
لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی زانکۆ دوو بینای نوێ بۆ کتێبخانەی ئەلیکترۆنی و تۆماری کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک له كهمپی كۆلیجه تهكنیكییهكانی زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی تەواوکرا.
بینای کتێبخانەی ئەلیکترۆنی :
لەگەڵ زۆربوونی ژمارهی خوێندکاران ساڵ بەساڵ و خوێندنی بابەتی زانستی نوێ لە کۆلێجەکان و فراوانبوونی بهشه زانستییهكان و بەئامانجی زیاتر بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی مامۆستایان و خوێندکاران، وه بەدەستخستنی بابەتی زانستی گرنگ لەسەرچاوە زانستیە بەناو بانگەکان، لەسەر ڕاسپاردهی سەرۆکی زانکۆ و لەسەر داهاتی زانکۆ کتێبخانەیەکی ئەلیکترۆنی لە کەمپی کۆلێجەتەکنیکیەکان دروستکرا ، ئەمەش دەبێتە هاوکار و کارئاسانی بۆ مامۆستایان و خوێندکاران تاوەکو بتوانن لەگەڵ بوونی کتێبخانەی پێشوو بۆ توێژینەوە و بابەتەزانستیەکانیان پشت بەم کتێبخانەیەش ببەستن .
*شایەنی باسە بینای کتێبخانە ئهلیكترۆنییهکە لەیەک نهۆم پێكدێت، لەسەر رووبەری (200م٢ ) بە دیزاینی گونجاو و سەردەمیانە تەواوکراوه، وابڕیارە لەماوەیەکی نزیکدا بەرووی مامۆستایان و خوێنداکاراندا بکرێتەوە.
*بینای نوێی تۆمار :
بەئامانجی نەهێشتنی رۆتینات و قەرەباڵغی و خێرا بەڕێکردنی مامەڵەی خوێندکاران و دەرچوانی زانکۆ بینایەکی نوێ بۆ بهشی تۆماری کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک دروستکرا .
بینای تۆمار پێکهاتووه لە یەک نهۆم لەسەرووبەری( 35م٢) لەسەر دیزاینێکی نوێ و کوالێتی باش و گونجاو و سەردەمیانە دروستکرا ، کە لەئێستادا تۆماری کۆلێجەکە بەشێوەیەکی زۆرباش ئیش و کارەکانی خۆی تیادا بەرێدەکات .
*هەروەها نوێکردنەوەی باخچە و چیمەنی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک
بۆ رەخساندنی کەشێکی تەندروست و گونجاو بۆ خوێندکاران و مامۆستایان تاوەکو بتوانن باشتر پشوەکانیان بەسەربەرن ، بۆ ئەم مەبەستە چیمەن و باخچهی تەنیشت کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک لەسەر دیزاینێکی نوێ و دووبارە رووپۆشکردنەوەی بە چیمەن و سەوزایی و ناشتنی چەندین داری نوێ و دانانەوەی سیستەمی ئاودێری بەشێوەیەکی زۆرباش و دابینکردنی کورسی دانیشتن بۆ باخچەکە دروستکراوه.
شایانی باسه ساڵانە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بهپێی بهرنامهو ئهو داهاتهی كهلهبهر دهستیهتی لەسەرداهاتی خۆی چەندین پرۆژهی جۆراوجۆر لە کۆلێج و پەیمانگاکان جێبهجێ دهكات .